هەواڵ- کوردستان
نارنجۆک هەڵدرایە ماڵی بەرپرسێکی پارتییەوە
کۆباس
شەوی ڕابردو نارنجۆک هەڵدرایە ماڵی فازل بەشارەتی بەرپرسی پێشووی لقی ١٢ی پارتی.
لەو بارەیەوە فازل بەشارەتی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی و بەرپرسی پێشووی لقی ١٢ی ئەو حزبە وتویەتی: "شەوی رابردوو، نارنجۆکێک هەڵدراوەتە ماڵەکەمەوە بەڵام کەوتووەتە ماڵی دراوسێیەکەمانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنیا زەرەو و زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.