هەواڵ- کوردستان

حکومەت لەبارەی لابردنی لێبڕینی موچەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

10/04/2021

1139 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا، وه‌زاره‌تی دارایی پرسی لێبڕینی موچە یەکلاییدەکاتەوە کە ئایا بۆ ئەم مانگە بە لێبڕین یان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە، پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌، حکومەتی عێراق پێویسته‌ رێنمایی ده‌ربكات له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی یاساکە و نوێنه‌ری ته‌كنیكی هه‌رێمیش ئاگاداری ئه‌و رێنماییانه‌ بێت كه‌ ده‌رده‌كرێن.
له‌باره‌ی لێبڕینی موچەشەوە باسی لەوەکرد، تاوەکو کۆنەبنەوە و تێنەگەن لەو پاره‌یه‌ی به‌غدا چۆن ده‌درێت و چه‌ند دێت ناتوانن بڕیاربدەن، بۆیه‌ نازانن موچه‌ی ئەم مانگە چۆن ده‌بێت.

وتوشیەتی:" له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا و پاش زانینی وردەکارییەکانی بودجە و دڵنیابوونەوە لە ناردنی پشکی هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی لێبڕینەوە دەدات".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations