هەواڵ- کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی ڤاکسینەوە بڕیارێکی دەرکرد

11/04/2021

1500 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

 

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم:

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەم لینکەوە.  
وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations