هەواڵ- کوردستان
تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەدات... بزانە لە دوێنێوە چەن کەس مردون؟
کۆباس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری لە بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنورەکە دەدات و داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتیان دەکات.
ھۆشدارییەک لە تەندروستی گەرمیانەوە...
ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪، واتا لە ھەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.
بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.
ئەم رێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.