هەواڵ- کوردستان

ئەو کچەی وێنەکەی لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا بڵاوبووەتەوە کێیە؟

22/06/2021

950 جار خوێندراوەتەوە


پاش رووداوەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، لە نێوان هێزە ئاڵتوونییەکەی و سلیمانی و لیژنەی ئەمنی سلێمانی، وێنەی کچێک لەگەڵ شێخ جەعفەر شیخ مستەفا بڵاوبوویەوە کە گوایە کچی ئەوە، بەڵام لەڕاستیدا بەوشێوەیە نییە و خاوەنی وێنەکە روونکردنەوەدات.

وێنەکە کە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و کچێکە، ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستی پێدەکرێت و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان قسەی نەشیاو لەسەر وێنەکە دەنوسن.  
لەڕاستیدا وێنەکە کچێکە بەناوی کوردستان بەمۆ و یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانە. 

 

لەوبارەیەوە ئەو کچە یاریزانە ڕایگەیاند، "من ناوم کوردستان بەمۆیە و پێشتر یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووم و ئەو وێنەیەش پێش دووساڵ گیراوە کە لەدوای ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی دووەم بەدەستهێنا لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفای سەرۆکی یانەکەوە خەڵات کرام." 

 

 

کوردستان بەمۆ کە ئێستا یاریزانی یانەی ئیتیساڵاتە لە شاری بەغدا ئەوەشی وت، "من ئێستا یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقم و لە کۆتا پاڵەوانێتیشدا شەوی دوێنێ لە وڵاتی تونس پلەی سێیەمم بەدەستهێنا." 
ئەو نەیشاردەوە کە بڵاوبوونەوەی وێنەکەی بەوشێوەیە و ئەو هەموو قسەی پێی وتراوە نیگەرانی کردووە و وتی، "داوا لەو پەیج و میدیایانە دەکەم کە وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە وێنەکە بسڕنەوە و جارێکیتریش هەواڵی ناڕاست لەسەر هیچ کەسێک بڵاونەکەنەوە."   

 


 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations