هەواڵ- کوردستان

زەنگى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنا لەعێراق لێدرا

24/06/2021

521 جار خوێندراوەتەوە


وەزارەتى تەندروستى عێراق دەستپێکردنى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆناى راگەیاند، کە بەپێی پێشبینى وەزارەتەکە رەنگە لە شەپۆلەکانى دیکە قورستر بێت. 
وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەرزبوونەوەى رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا زەنگى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنایە کە رەنگە توندتر بێت لەدوو شەپۆلەکەى پێشوو. 
هاوکات ئەوەیشی خستەڕوو، ئەو دۆخە نوێیە پێویستى بە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەى بە دابینکردنى پێداویستییە خۆپارێزى و چارەسەرییەکان و کوتانى خەڵکى بە ڤاکسین. 
ئەوەیشی خستەڕوو، لەچەند هەفتەى داهاتوودا ڕێژەیەکى زۆرى ڤاکسین دابیندەکرێت.  

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations