هەواڵ- کوردستان
تهقه له بارهگاى ئهنجومهنی سهركردایهتی سلێمانی- ههڵهبجهى پارتی دهكرێت
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
تەقە لە بارەگاکەیان لە هەڵەبجە کراوە و دواتر تهقهكهرهكانیان
دهستگیر کردووە و رادهستی لایهنی پهیوهندیداریان کردوون.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی
دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی
ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی
سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، دواتر لەلایەن پاسەوانانی
بارەگای ئەنجوومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیر کران و بۆ ڕێزگرتن لە یاسا، تەسلیم
بە لایەنی پەیوەندیدار کراون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم جۆرە
رەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات و دەبێتە هۆی شڵەژانی دەرونی
خەڵک و شێواندنی بازاڕ، لەلایەکی دیکەوە ئەم بەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی
پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتییە بە یاسا و لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی
خۆجێیی."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە
داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە
دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن، لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا
رێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر."