هەواڵ- کوردستان

لە سلێمانی بەهۆی دەستکاریکردنی پسووڵەوە دوو پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیرکران

25/06/2021

574 جار خوێندراوەتەوە


بەهۆی دەستکاریکردنی پسووڵەی پارە وەرگرتنەوە، دوو پۆلیسی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران و ئێستا هەردووکیان لە زیندانن.
ئەمڕۆ هەینی، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، رایگەیاند دوو پۆلیسی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی دەستکاریکردنی پسووڵەی پارە وەرگرتنەوە دەستگیرکراون، هاوکات تائێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە هەردوو تۆمەتبار لە زینداندان.

هاوکات تائیستاش کاتی دەستگیرکردنەکە و بڕی ئەو پارەیەی بە پسووڵەی ساختە بردراوە، ئاشکرانەکراوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations