هەواڵ- کوردستان

یانەی سیروانی نوێ: دەنگۆی سەر كچانی یانەكەمان لە لێكۆڵینەوەدایە

25/06/2021

541 جار خوێندراوەتەوە


یانەی سیروانی نوێ ڕایگەیاند، ھەر کەس و لایەنێک بابەتێک لەسەر کچانی یانەکە بەبێ بوونی بەڵگە بڵاوبکاتەوە ئەوە ڕووبەرووی یاسایان دەکەنەوە و دەڵێت، "گومانمان لە کچە یاریزانەکانمان نییە." 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی یانەی سیروانی نوێ:

روونکردنەوە
یانەی سیروانی نوێ ھەموو ئەو سایت و پەیج و ئەکاونتانە ئاگاداردەکاتەوە، ھەر بابەتێک لەسەر کچانی یانەکەمان بەبێ بونی بەڵگە بڵاوبکەنەوە، رووبەرووی یاسایان دەکەینەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین گومانمان لە کچە یاریزانەکانمان نیە.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، بەرێزان داواکاری گشتی و بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە، ھەر کەسێک تاوانبار بێت سزای خۆی وەردەگرێت، لەکاتی نەبونی بەڵگەو بێ تاوانیدا دەبێت بە فەرمی داوای لێبوردن لە یانەی سیروانی نوێ بکرێت، ھەروەھا یانەکە مافی ئەوەی ھەیە داوای قەرەبوی ماددی و مەعنەوی بکات.
تێبینی: تیپی گۆرەپان و مەیدانی کچانی یانەکەمان لە ١٢ یاریزان پێکدێت
یانەی سیروانی نوێ
٢٥ / ٦ / ٢٠٢١

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations