هەواڵ- کوردستان
لەسنووری هەولێر پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خرانەخوارەوە
کۆباس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر هەولێر و سەرجەمیشیان خرانە خوارەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان کاتژمێر دوو بۆ سێ، هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر گوندی بلاغی سەر بە پارێزگای هەولێر و جگە لە زیانی ماددییهیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، موشەکەکان لە شوێنێکی سەر بە رێگای پیرمام کەوتونەتەخوارەوە و زیانی ماددی بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە.
بەپێی نوێترین زانیاریش پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری هەولێر خراونەتە خوارەوە.