هەواڵ- کوردستان
له باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی هه‌ولێر دژه تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
کۆباس
دژە تیرۆری كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه له رێگه‌ی 3 درۆنه‌وه بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له هێرشه‌كه‌دا، سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.
وه‌ك پەیجی دژە تیرۆری کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، چه‌ندین درووسمی جیا جیا له‌سه‌ر باڵه‌كانی فڕۆكه‌كه نووسراون، وه‌كو: "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء" .
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین.