هەواڵ- کوردستان

رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

26/06/2021

449 جار خوێندراوەتەوە


تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێم، (٤٩٨٤) پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش ٢٣٢ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات ٢ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەمە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەهەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٢  تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، هاوکات ٤٨٣ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
جێی باسە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تائێستا لە عێراق ١١ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ٩٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ ملیۆن و ٧٢٠  هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ١٣٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations