هەواڵ- کوردستان
١٠٨ په‌رستاری نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نەخۆشخانەی شار
ڕۆژی ١٠ ی ئەم مانگە، بە بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ١٠٨ په‌رستارى
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا دەگوازرێنەوە سه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار.
لە ڕۆژی ١٠ / ٦ / ٢٠٢١ و بە
نوسراوێکی فەرمی کە واژۆى د. سه‌باح هه‌ورامى
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره، ١٠٨ په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا دەگوازرێنەوە بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار.
هاوکات لە نوسراوەکەدا هاتووه:" پشت به‌ده‌سه‌ڵاتى پێدراومان به‌فه‌رمانى
وزارى ژماره 1392 له 22ى 2ى 2021 بڕیارماندا به‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌و میلاکى ئه‌و
په‌رستارانه‌ى ناویان له‌لیستى هاوپێچدا هاتوه که ژماره‌یان 108 په‌رستاره له‌نه‌خۆشخانه‌ى
هیوا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار‌و لیستى ناوه‌کان به(ئه‌وین مسته‌فا بابه) ده‌ستپێده‌کات‌و
به(شه‌هلا ئه‌حمه‌د بابه مراد) کۆتایى دێت".
لە کاردانەوەی ئەم کارەدا تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى داواى
ڕونکردنه‌وه له د. سه‌باح هه‌ورامى ده‌کات و رایدەگەینن" نه‌خۆشخانه‌ى هیوا
پێویستى به‌په‌ره‌ستاره و نازانین به‌چ بیانویه‌ک د.سه‌باح هه‌ورامى ئه‌و په‌رستارانه‌ى
گواستوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار"