هەواڵ- کوردستان

پاش ماچکردنی یاریدەرەکەی؛ وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

26/06/2021

399 جار خوێندراوەتەوە


پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەگەڵ یەکێک لە یاریدەدەرەکانی، دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، مات هانکوک وەزیری تەندروستی بەریتانیا، پاش چەند رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی و وێنەیەکی لەگەڵ جینا کولادانجیلۆ، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی، کە رێکاری خۆپارێزیان شکاندبوو، لە ژێر فشاردا دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمە لەکاتێدایە، لەم ڕۆژانەی رابردوودا، رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی چەند وێنەیەکی مات هانکۆک وەزیری تەندروستی  ئەو وڵاتەى بڵاوکردەوە کە تیایدا باوەش و ماچی یاریدەدەرەکەی دەکات.
مات هانکۆک تەمەنی ٤٢ ساڵە و خێزاندارە و باوکی سێ مناڵە، ئەو وێنانەش لە شوێنی کارکردن گیراون، یاریدەدەرەکەشی خۆی دایمەزراندوە.
لەپاش بڵاوبونەوەی ئەو وێنەیەش داوای لێبوردنی لە خەڵکی کرد و رایگەیاند کە ئەو دورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی پێشێلکردووە، خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە، لە داهاتوشدا باشتر کاردەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations