هەواڵ- کوردستان

کۆتا بڕیار لەبارەی زیندانیکراوانی بادینانەوە دەرکرا

27/06/2021

545 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ دەستگیرکراوانی بادینان و بەمەش تەواوی تانەکان رەتکرایەوە.
رۆژی ٦ی مانگی رابردوو، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، نوێنەری تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوان رایگەیاند، "لە بڕیارەکەی دادگەی پێداچوونەوەدا راستکردنەوە کراوە و تۆمەتی سیخوڕیکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانەکان بۆ کۆنسوڵخانەکان لابراوە". 
پێشتر هەریەکە لە کونسوڵخانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و فەڕەنسا  نیگەرانییان لەسەر دەستگیرکردنەکە دەربڕی و هاوکات، پشتگیری خۆیان بۆ ئازادی رادەربڕین و دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو زیندانیانەیان دووپاتکردەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations