هەواڵ- کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

27/06/2021

498 جار خوێندراوەتەوە


تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێم،(٦٧٥٧ ) پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش ٥١١ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات (٨ ) تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەمە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەهەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٥١١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، هاوکات ٤٥٦  کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و( ٨) کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
جێی باسە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تائێستا لە عێراق ١١ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ٩٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ ملیۆن و ٧٢٠  هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ١٣٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations