هەواڵ- کوردستان
باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا ئیدانەی بڕیارەکەى ئەمڕۆى دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەرێم دەکات
باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لەبارەى بڕیارەکەى ئەمڕۆى دادگاى
تێهەڵچوونەوەى هەرێم دەرهەق بە دەستگیرکراوانى بادینان هاتە دەنگ و
ئیدانەی بڕیارەکەى کرد.
ئەمڕۆ یەکشەمە، مارتن ھۆس باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە
بڵاوکراوەیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، ئاماژەى بە بڕیارى دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر کردووە
، دژی ئەو پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەى بادینان کە بڕیارى جێبەجێکردنى
شەش ساڵ زیندانیکردنیانى پەسەند کرد.
هۆس ئاماژە بەوە
دەکات کە لێپێچینەوە ناڕاست و ناتەندروست بەرامبەر ئەو دەستگیرکراوانە
ئەنجام دراوە بەگوێرەى ئەوەى کە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژەى
بەوە کردووە.