هەواڵ- کوردستان

پاش خراپبوونی دۆخی کارەبا لە عێراق، وەزیری کارەبا دەستی لەکارکێشایەوە

28/06/2021

939 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ دووشەمە، ئەمجەد عوقابی پەرلەمانتار رایگەیاند، ماجد حنتوش وەزیری کارەبا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.

پاش خراپبوونی دۆخی کارەبا لە عێراق ،  موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر داوای لە وەزیری کارەبا کرد دەست لەکاربکێشێتەوە، ئەمڕۆ ئەمجەد عوقابی پەرلەمانتار رایگەیاند، ماجد حنتوش وەزیری کارەبا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
دوێنێ، لە تویتێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە داوای لە وەزیری کارەبای عێراق کرد دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی کارەبا لە ێراق تادێت خراپتر دەبێت و کاتژمێرەکانی کارەبا  روولە کەمبوونەوەی زیاتر دەکەن

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations