هەواڵ- کوردستان
کۆمسیۆن بڕى پارەى پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدانى دیارى کرد
کۆباس
ئەنجومەنى کۆمسیارانى سەر بە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕى ئەو پارەیەى دیارى کرد کە وەک پاداشت دەدرێتە کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان.
کۆمسیۆنەکە ئەمڕؤ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە "بڕى 150 هەزار دینار و نوسراوێکى سوپاسنامەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەدرێتە کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان ئەوانەى کە فەرمانبەرى حکومەتن.
بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆمسیۆنەکە، هەروەها بڕى 250 هەزار دینار دەدرێتە ئەو دەرچووانەى زانکۆ و پەیمانگەکان کە دانەمەزراون و دەبنە کارمەندى سەر سندوقەکانى دەنگدان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراقدا.