هەواڵ- کوردستان

بەهۆی خواردنی ماسییەوە لە بەردەڕەش: ١٧ کەس ژەهراویبوون

29/06/2021

962 جار خوێندراوەتەوە


پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە چێشتخانەیەکی قەزای بەردەڕەش خواردنیان خواردووە، ١٧ کەس ژەهراویبوون،ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون .
نەشوان بەرزنجی،وتەبێژی تەندروستی قەزای بەردەڕەش ڕایگەیاند، ١٧ کەس کە دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بوون، بەهۆی خواردنی چێشتخانەیەکەوە ژەهراوویبوون و ١٥ لەو کەسانە چارەسەری پێویستییان بۆکراوە و دوو لە نەخۆشەکان تا ئێستا لە نەخۆشخانە ماون.
هاوکات نەشوان بەرزنجی، ئەوەیشی خستەڕوو، دەستەبەجێ لیژنەکانی تەندروستی سەردانی چێشتخانەکەیان کردووە و چەند نموونەیەکی خۆراکی ئەو خواردنگەیە وەرگیراوە و بۆ تاقیگە نێردراوە.
وتەبێژی تەندروستی بەردەڕەش ، ئاماژەی بەوەیشکرد، لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامیەت چێشتخانەکەیان داخستووە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations