هەواڵ- کوردستان
لە ناو بازاڕی دهۆک کەسێک بە مردویی دۆزرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناو بازاری شاری دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا
و تا ئێستایش کەس و کارەکەی دیار نییە و پۆلیس داوادەکات هەرکەس
دەیناسێت کەسوکارى ئاگادار بکاتەوە.
پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە بەرواری ٢٩ / ٦
/ ٢٠٢١ پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی بێهۆشی کەسێک لە نزیک
فولکەی مەم و زین، دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کەسەکەیان
ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد، بەڵام گیانی لەدەستدا بوو.
ئاماژەیش
بەوەکراوە، کەسەکە خاوەن پێداویستى تایبەتە و بەوە ناسرابوو کە بەردەوام لەناو
بازاڕى دهۆکدا دەگەڕا و کاغەزێکى لەدەستدا بووە، بەڵام هیچی لەسەر نەنوسراوە.
پۆلیسى
دهۆک جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو کەسە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، هەرکەسێک دەیناسێت
کەسوکارى ئاگادار بکاتەوە چونکە هێشتا تەرمەکەى لە پزیشکى دادى پارێزگاى دهۆکە.