هەواڵ- کوردستان

ڕونكردنەوە لە بارەی زیاد بونی 3ملیارو 159 ملیۆن دۆلار قەرزی هەرێم

30/06/2021

1590 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

ھاوڕێیان و دۆستان و ھاوڵاتییانی خۆشەویست..
سوپاسی یە‌ك بە‌یەكە‌تان دە‌كە‌م لە‌پای ھە‌واڵپرسینتان لە‌بارە‌ی تە‌ندرووستی بە‌ندە‌وە‌، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كتان رادە‌گە‌یە‌نم كە‌ سوپاس بۆ خوا تە‌ندروستیم جێگیرە‌ و لە‌بە‌ر ماندوێتیی نە‌متوانی تا كۆتایی دانیشتنی پە‌رلە‌مان بە‌ردەوام بم.
لە‌بارە‌ی ئە‌و (٣ ملیار و ١٥٩ ملیۆن دۆلار)ەی کە زیاد بووە لەسەر پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دانیشتنەکەی پەرلەمان خستمە‌ڕوو، بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بە هەموولایەک بدەم:
بە‌ڕێز جەنابی سە‌رۆك وەزیران لە‌ ٥-١٠- ٢٠٢٠ لە بەردەم پەرلەمان رایگە‌یاند كە‌ حكومە‌ت ٢٨ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن دۆلار پابە‌ندی دارایی لە‌ ئەستۆیە، لە‌پاش ئە‌و بە‌روارە‌وە‌، حکومەت لە ٧-١٠-٢٠٢٠ بڕیاریدا بە ڕاستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی مووچە، و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران لە ساڵی ٢٠٢٠ كە‌‌ بڕە‌كە‌ی‌ (٣ ملیار و ١٥٩ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابە‌ندییە‌ داراییە‌كانی هەرێم نەک بەو بڕە پارەیە قەرز کرابێت (کە هەرێم بە پێی دەستوور هەر دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرزی نیە)، ئەمەش وای کرد پابەندیی دارایی حکومەت لە (٢٨ ملیار و٤٧٧ ملیۆن دۆلار)ەوە ببێت بە‌ (٣١ ملیار و ٦٣٦ ملیۆن دۆلار).
ئە‌ركی ئێمە‌ ڕاگە‌یاندنی راستییە‌كانە‌ وەک خۆی بە‌دروستی بە پێی ئەو داتایانەی لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێمان گەیشتووە، و ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌پە‌رلە‌مان رامانگە‌یاند وە‌ك ئە‌ركی سە‌رشانمانە بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران‌، و هەر تەفسیرێکی دیکە کە لە غیابی خۆم بۆ قسەکانمان بکرێت دوورە لە ڕاستیەوە.
بۆ زانیاری هەموولایەکیش، ئەو ژمارانە ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراوە و حاڵی حازر لە ژێر ووردبینی وپێداچوونەوەن، و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی ووردبینی ئەنجامەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

ئامانج رەحیم 
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations