هەواڵ- کوردستان
تووشبوون بە کۆرۆنا لەهەرێم ڕووی لە هەڵکشانە
تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا لە هەرێم،(٩٤٠٨ ) پشکنینی کۆرۆنا
ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش ٧٢٣ تووشبووی نوێ بە
کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات (٦ ) تووشبوویش گیانیان
لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان
نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەهەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە
ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٧٢٣ تووشبووی نوێ بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، هاوکات ٥٤٩ کەسیش
لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و( ٦ ) کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم
گیانیان لەدەستداوە.
جێی باسە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە
شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە،
هاوکات، تائێستا لە عێراق ١١ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ٩٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات
١٠ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە
و ١٦ هەزار و ١٣٧ کەسیش بەهۆی
ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.