هەواڵ- جیهان

سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا بوو

06/10/2020

503 جار خوێندراوەتەوە


سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوت تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

لە تویتێکدا، کایلی مەکینانی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی نووسیویەتی "دوای ئەوەی چەند جارێک پشکنینی کۆرۆنای کردووە و پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2020 ئەنجامی پشکنینەکەم پۆزەتیڤ دەرچووە".

یەکەی پزیشکیی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ ئەندامێکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ سکرتێری رۆژنامەڤانیدا نەبووە.

بە ناوهێنانی هۆپ هیکس، راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا، کایلی مەکینانی باس لەوە دەکات، هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەوە نەبووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە رۆژی هەینی 2ی تشرینی یەکەمی 2020 سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی و هاوژینەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش دوای تووشبوونی هیکس بوو بە ڤایرۆسەکە.

نیشانەکردن :

#کۆرۆنا
KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations