هەواڵ- کوردستان

ترافیکە دیپلۆماسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێناوی چی دایە؟

14/09/2023

141 جار خوێندراوەتەوە


ترافیکە دیپلۆماسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێناوی چی دایە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی بە جوڵەی سیاسی کردەوە
لە سلێمانیەوە بۆ تاران و لە تارانەوە بۆ بەغداد
لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە  و نوێنەرانی ئەمریکاش سەردانی دەکەن
کەم هەفتە هەیە کۆبونەوە و دیداری نەبێت
 ئێستا هەمووان سەردانی دەکەن و وەک چارەسەر گوێ لە بۆچونەکانی دەگرن.
رۆژێک لە سلێمانیە و رۆژێک لە بەغداد و تاران تا دیدار و کۆبونەوەی سیاسی باڵا ئەنجام بدات.
دوا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ تاران بوو، لەوێ لەگەڵ باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوەوە و بەرپرسانی ئێران رایگەیاند، یەکێتی بە هەمان سیاسەتە حەکیمانەکەی مام جەلال بەردەوامە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە تارانەوە رایگەیاند، ئامانجمان بەدیهێنانی سەقامگیریی و پێکەوەژیانە لەناوچەکە، بۆ ئەمەش بەهەمووشێوەیەک پشتیوانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی بەرپرسیارانە دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ گەشتنەوەی بە سلێمانی، محەمەد كازم ئال سادقیان، باڵیۆزی ئێران لە عیراق هاتە دیدەنی و 
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەردان و کۆبونەوە دیپلۆماسییەکان هەر هێدە نین، دوای سلێمانی بافڵ تاڵەبانی چووە بەغداد و لە ماڵی مام جەلال لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کۆبوەوە و رایگەیاند، پاراستنی ئارامیی ناوچەکە ئەرکی هەموومانە و دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت.
هەر لە بەغداد سەتام جەدعان ئەلدندح، باڵیۆزی سوریا لە عیراق چوە لای بافڵ تاڵەبانی دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ کرد.
هەنگاو و کۆبونەوە دیپلۆماسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش خزمەتکردنە بە دۆسیەی کورد و داواکارییەکانی هاوڵاتیان سەرۆکی یەکێتی وەک خۆی دەڵێت، چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن تەنیا رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
بافڵ تاڵەبانی بەوەش ناسراوە لەپاش هەر جوڵەیەکی سیاسی ئەو 
گۆڕانکاری گرنگ دێتە کایەوە و کێشە سیاسیەکان یەکلا دەکاتەوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations