هەواڵ- کوردستان

یاریزانە ئەڵمانییەکە چۆن بووە مسوڵمان؟

17/09/2023

138 جار خوێندراوەتەوە


یاریزانە ئەڵمانییەکە چۆن بووە مسوڵمان؟
کێ هاوکاری کرد و ئیسلامی پێ ئاشنا کرد؟
سعودییە رۆناڵدۆ و نەیماریش دەکاتە مسوڵمان؟
مسوڵمان بوونی رۆبێرت باوەر، یاریزانی هێڵی بەرگریی یانەی تائیی سعودی هەر زوو لەلایەن هەوادارە مسوڵمانەکانیەوە پێشوازی گەرمی لێکرا
ڕۆبێرت باوەر یاریزانێکی تۆپی پێی ئەڵمانییە، بەڕەچەڵەک کازاخستانیە، 19ی نیسانی 1995 لە ئەڵمانیا لە دایک بووە، لە یانەکانی ڤێردێر برێمەن و نۆرنبێرگی ئەڵمانی و چەندین یانەی دیکەی جیاواز لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا یارییکردووە.
ئەو یاریزانە ئەڵمانییە ئەمساڵ رویکردە خولی سعودی و بوە بەرگریکاری یانەی تائیی سعودی و هەر لە بەردەوامی یاریکردنیشی لەم خولەدا مسوڵمان بوونی خۆی راگەیاند.
هاوڵاتیان و هەوادارانی ئەو یاریزانە ماوەیەکی درێژە بە دوای ئاشکراکردنی مسوڵمان بوونی رۆبێرت باورەوە بوون، دوای مسوڵمان بوونیشی دەخوازن هۆکاری مسوڵمان بوونی بزانن.
رۆبێرت باور سەرەتا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک و پەیامێکی کورت مسوڵمان بوونی راگەیاند، ئەوەیش وەک وەڵامێک بۆ هەموو ئەو پرسیارانەی لەلایەن هەوادارانیەوە لەسەر مسوڵمان بوونی ئاراستەی دەکران.
لەو وێنەیەی ڕۆبێرت باوەر بڵاویکردوەتەوە هەریەک لە خەزوری و ناسر و عیسای کوڕی دەرکەوتوە کە نوێژ دەکات و نوسیویەتی، سوپاس بۆ خودا، کە هاتومەتە ناو ئیسلامەوە.
ئاریزانەکەی خولی سعودی ئاشکرای کردوە، لە رێگەی هاوسەر و خێزانەکەیەوە بوەتە مسوڵمان، بۆیە سوپاسی هەموو ئەوانەی کردوە کە هاوکارییان کردوە و هانیان داوە ببێتە مسوڵمان. 
موسڵمانبوونی رۆبێرت باور، لەنێو میدیای عەرەبی و هاندەرانی وەرزشیی سعودیەدا کاردانەوەی زۆری دروستکردووە و هاندەرانی تۆپی پێ لەو وڵاتەدا پێشوازی لەم هەنگاوەی یاریزانە ئەڵمانییەکە دەکەن و هەنگاوەکەی بە کارێکی پیرۆز دەنرخێنن.
میدیاکان بە دواداچونیان بۆ کاریگەری سعودییە لەسەر مسوڵمان بوونی ڕۆبێرت باوەر کردوە، بەپێی میدیاکان ئەو وڵاتە هیچ کاریگەرییەکەی لەسەر مسوڵمان بوونی نەبووە بۆیە چاوەڕوان ناکرێت سعودییە و کەش و هەوای وڵاتەکە کاریگەری لەسەر نەیمار و رۆناڵدۆش دروست بکات کە ئێستا هاوشانی بنزیمان لە خولی سعودیی یاریی دەکەن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations