هەواڵ- کوردستان

پارەکەی بەغداد چۆن خەرج دەکرێت؟

17/09/2023

102 جار خوێندراوەتەوە


پارەکەی بەغداد چۆن خەرج دەکرێت؟
بەغداد گیرفانی موچەخۆرانی هەرێم دەبوژێنێتەوە
موچە بێ چاوەڕوانی دابەش دەکرێت
لە کۆتایدا ئەنجومەنی وەزیران داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی لەسەر موچە و پشکی هەرێمی کوردستان پەسەند کرد و لە بەرژوەندی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا.
جیاواز لەسەردانەکانی رابردوو بۆ موچە و قوتی فەرمانبەران کورد بە دەسەڵات و ئۆپۆزسینەوە یەک دەنگ بوون 
ئەم بڕیارانەی  بەغدادیش دوای زنجرە کۆبونەوەیەکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی.
یەکریزییەکەی ئەمجارەی کورد لە بەغداد بێ ئەنجام نەبوو، لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی عێراقی داواکارییەکانیانی پەسەند کرد و بڕیاریدا مانگانە  700 ملیار دینار بە شێوەی قەرز بۆ هەرێم رەوانە بکرێت.
ئەو پارەیەی بەغداد دەنێرێت تەنها بۆ سێ مانگ بەردەوام دەبێت و لە ساڵی نوێدا یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە  و بەندەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گۆرانکارییان تێدا دەکرێت.
ئێستا و دوای بڕیارەکەی بەغداد قاسە بە تاڵەکەی هەرێمی کوردستان دەبوژێتەوە و مانگانە یەک ترلیۆن دینار داهاتی تێدا دەبێت و هیچ بیانوێک بۆ دابەشنەکردنی موچە نامێنێتەوە. 
کۆباس بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەمووز بەدواداچونی وردی کردوە و سەرچاوە ئاگادارەکانی وەزارەتی داراییان ئاشکرایان کردوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغداد دابەشکردنی موچە دەست پێ دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی کۆباس،  ئەگەر ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەکەی بەغداد بگاتە هەولێر کۆتایی هەفتە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و ئەگەر گەیشتنی پارەکەش دوا بکەوێت سەرەتای هەفتەی داهاتو دابەشكردنی موچە دەست پێ دەکات.
ئێوە لەسەر بڕیارەکەی بەغداد چی دەڵێن و پێتانە وایە تا سەر بێت؟

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations