هەواڵ- کوردستان

هەموو شتێک لەبارەى دەنگۆى کوشتنى کچێکى نیقاب لە سلێمانى ئاشکرا بوو..

18/09/2023

155 جار خوێندراوەتەوە



لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیاوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە کچە بانگخوازێکی کوردی رۆژئاوا لە سلێمانی کوژراوە.
روداوەکە بە جۆرێک باس کراوە کە ئەو کچە خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و دوای مردنی باوک و دایکی لە رۆژئاوا هاتووەتە شارى سلێمانى و کارى بانگخوازى کردووەو بەبیانوى توندڕەوییەوە کوژراوە.
بەپێى هەواڵى ئەو پەیجانە کچەکە مەیسا مورتەزا ئەلحوسێنە و ساڵی 1991 لە شاری حومس لەدایک بووە و مامۆستا بوە له خولەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و چەند ساڵێکە هاتۆتە هەرێمى کوردستان و کارى بانگخوازى کردووە و  چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن 5 پیاوی دەمامکدارەوە بە چەقۆ کوژراوە..
کۆباس بەدواداچونى بۆ ئەو هەواڵە کرد و دەرکەوت هیچ شتێکى لەو جۆرە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى روى نەداوە و ئەوەى بڵاوکراوەتەوە ناڕاستە و وەهمییە..

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کۆباسى راگەیاند، “ئەو دەنگۆیانە ئەسڵ و ئەساسی نییەم تەحەدا دەکەم لە هیچ گوند و ناحیە و قەزایەکی سلێمانی و ناو سەنەتەری سلێمانی رووداوێکی لەو شێوەیە روویدابێت وو بڵاوکردنەوەى ئەو هەواڵانە تەنیا بۆ لێدانە لە ئەمنیەتی سلێمانی و هیچی دیکە.

ئەو پێگانەى ئەو هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە پشتیان بە هیچ سەرچاوەیەکى فەرمى نەبەستووە و سەرەتا لە پەیجێک ئەو هەواڵە بڵاوکراوەتەوە، دواتریش چەندین پەیجى دیکە کۆپیان کردووە و بڵاویان کردوەتەوە و چیرۆکیان بۆ داڕشتووە، بەڵام بە وتەى پۆلیسى سلێمانى هیچ شتێکى لەو بابەتە لە سلێمانى روى نەداوە..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations