هەواڵ- کوردستان
ئەو پیاوەى لە مانگى هەنگوینى هاوسەرگیرى چوارەمى کوشتیان..
ئەو پیاوەى لە مانگى هەنگوینى هاوسەرگیرى چوارەمى کوشتیان..
بەدڵى خۆشەوە ژنى چوارەمى هێنا، بەڵام مانگى هەنگوینى تێنەپەڕاند و ژیانیان لێ سەندەوە..
دواى دوو هەفتە لە هاوسەرگیرى چوارەمى هەڵیان کوتایە سەرى و کۆتاییان بەژیانى هێنا..
سڵاوتان لێبێت، ماردین نورەدینم لە چوارگۆشەى سورى ئەمڕۆدا نهێنى ئەو کوشتنى ئەو پیاوەتان پێدەڵێم کە دواى ژنى چوارەم کۆتاییان بە ژیانى هێنا..
شەوى رابردوو، لەشارى کەرکوک، پیاوێک کە پۆلیس بووە، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەرى و کوشتیان..
ئەو کەسەى کوژراوە، ناوی (زیا حوسێن عەلی)ـیە و لە دایکبووی 1971ـە و لە نەتەوەی عەرەبەو پلەی مفەوەز بووە و لە بنکەی پۆلیسی ریاز دەوامی کردووە.
ئەو پۆلیسە، شەوى رابردوو لە دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی، چەکدارەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بە گولـلە کوشتوویانە.
عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاشكرایكرد، دوو چەکداری دەمامکدار بە ماتۆڕسکیل هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو پۆلیسە و لەنێو ماڵەکەی خۆیدا کوشتوویانە، پاشان بەرەو شوێنیکی نادیار هەڵاتوون.
ئاماژەى بەوەشکرد، وتە لە هەندێک کەسی نزیک لە کوژراوەکە وەرگیراوە و بەپێی گێڕانەوەکان بێت، پۆلیسەکە لەلایەن خزمی خۆیەوە کوژراوە وەکو تۆڵەیەک لە بری ئەوەی ژنی بەسەر کچەکەیان هێناوە.
كەسوكاری كوژراوەكە كە لە پەراوی لێكۆڵینەوەدا وتەیان لێوەرگیراوە باسیان لەوەكردووە كە كوژراوەكە، چوار جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، دوایین ژنیشی پێش دوو هەفتە گواستووەتەوە.
ئەو پیاوە بەدڵى خۆشەوە هاوسەرگیرى چوارەمى کردووە و لە مانگى هەنگوینیدا بووە و تەنها دوو هەفتە بەسەر هاوسەرگیرییەکەیدا تێپەڕی بوو، بەڵام نەیان هێشت خۆشییەکەى بەردەوام بێت و ژیانیان لێ سەندەوە و بۆ هەمیشە هاوسەرەکانى بەجێهێشت و فریا نەکەوت ماڵئاواییشیان لێ بکات..