هەواڵ- کوردستان
لاهور جەنگی بورهان کۆتایی خۆی ئیمزا کرد
لاهور جەنگی بورهان کۆتایی خۆی ئیمزا کرد
لاهور جەنگی بۆچی پەنا بۆ دروستکردنی لیست دەبات؟
خۆی لە کۆنگرەی چوارەمدا چی کرد و ئێستا چی دەڵێت؟
یەکێتی چۆن دوا بزمار لە تابووتی دەرکراوەکان دەدات؟
لاهور جەنگی بورهان هەرچەندە بە ڕەسمی هیچ پەیوەندییەکی
بە یەکێتییەوە نەماوە
بەڵام لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕەخنە لە ڕێکارەکانی
ئەنجامدانی کۆنگرە دەگرێت
لاهور جەنگی بورهان، لە ڕێگەی پەیامەکەیەوە دەیەوێت
هەموو کەموکوڕییەکانی ڕابردووی خۆی بخاتە سەر شانی ئەوانی تر و وەک هەمیشەش خۆی لە
بەرپرسیارێتییەکان دزیوەتەوە و بێ ئاگا لەوەی دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال ئەو دەسەڵاتی
ڕەهای سیاسی و سەربازی لە یەکێتیدا هەبووە.
بە جۆرێک زۆرێک لەو کێشە و کەموکوڕییانەی لاهور
جەنگی بورهان باسیان دەکات خۆی لە هەمووی بەرپرسیارە و لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال
و کۆنگرەی چواردا خۆی دروستی کردوون و ئێستا خەڵکی دیکە بە دروستکردنیان تۆمەتبار
دەکات.
بە جۆرێک لەو کاتەی لاهور جەنگی لە ترۆپکی دەسەڵاتدا
بوو
هیچ بەهایەک بۆ ڕێکخستن و پرەنسیپی حزبی نەمابووەوە
و هەموو بڕیارەکان بە پشتبەستن بە هێزی چەکداری و پارە و هەڕەشەی هەواڵگری لای خۆیەوە
دەردەچوو
هێرشەکانی لاهور جەنگی بورهان بۆ سەر یەکێتی نیشتمانی
کوردستان هاوکاتی هێرش و پەلامارەکانی پارتی و وڵاتانی دراوسێییە بۆ سەر یەکێتی
چونکە یەکێتی دەیەوێت لە کۆنگرەی ئەمجارە دا گەشانەوەی زیاتر بە مەشخەڵانی شۆڕش
بدات.
هەنگاوەکانی کۆنگرە بۆ ڕێکخستنەوەی یەکێتی درێژە
پێدەری هەمان بەرنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانییە کە لە دوای هەشتی تەممووزەوە بۆ سەرخستنەوەی
یەکێتی دەستی پێ کردەوە.
بەرپرسانی یەکێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانیش
چەند جارێک جەختیان لەوە کردەوەتەوە، لە دوای کۆنگرەی چوار و لەسەر دەستی لاهور جەنگی
بورهان یەکێتی ڕووبەڕووی دەیان کێشەی جۆراوجۆر کراوەتەوە و هەشتی تەممووزیش بۆ ڕاستکردنەوەی
سیاسییەتی یەکێتی ئەنجامدراوە.
لە کۆنگرەی ئەم جارەدا یەکێتی ژمارەی ئەندامانی
سەرکردایەتی و مەکتەبەکانی بۆ نیوە کەم دەکاتەوە و چەندین گۆڕانکاری دیکەش لە ناوخۆی
حزبەکەدا ئەنجام دەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی ئەوەی بۆ کۆباس
پشتڕاست کردووەتەوە، گۆڕانکارییەکانی ئەمجارە کۆنگرە بەشێکی خۆی لە بنبڕکردنی ئەو
پاشاگەردانییەدا دەبینێتەوە کە لە سەردەمی لاهور جەنگی بورهاندا دروست بووە و دەیان
پۆست بۆ ڕازیکردن و ئیدامەدان بە کوتلەکاری بە باڵای خەڵکدا داتاشراوە.
سەرچاوەکەی یەکێتی وتیشی، کەمکردنەوەی مەکتەب و
ئۆرگانەکان بۆ یەکخستنەوە و یەکگرتووی کاری زیاترە تا یەکێتی بە هەمان سیاسەتی چەپکە
گوڵەکەی مام جەلال بەردەوام بێت.
لە دوای هەشتی تەممووزەوە ئێستا دۆست و دوژمن
شاهیدی بۆ بەهێزی یەکێتی دەدەن و نەک پارتی ئێستا تورکیاش سڵ لە بەهێزی دەکاتەوە.
لاهور جەنگی لە پەیامەکەیدا بانگەشەی دروستکردنی
لیست دەکات بۆ هەڵبژاردن
ئەمەش لە پێناوی ئەوەی بتوانێت لە گۆڕەپانی سیاسیدا
بمێنیتەوە
لە کاتێکدا خۆی باش دەزانێت کە هەنگاوی
دروستکردنی لیست و حزب لە مێژە لە بەرامبەر یەکێتی تاقی کراونەتەوە و کۆتایییەکەی
شکست بووە
هەر بۆیە لەم پەیامەیدا لاهور جەنگی بورهان ئیمزای
لەسەر کۆتایی یەکجاری خۆی کرد