هەواڵ- کوردستان

لەیادى لەدایکبوونى پێغەمبەردا شوێنە لەشفرۆشیەکانى هەولێر جەمیان دێت

27/09/2023

657 جار خوێندراوەتەوە


لەیادى لەدایکبوونى پێغەمبەردا شوێنە لەشفرۆشیەکانى هەولێر جەمیان دێت..
خەڵکى هەولێر چاوەڕێى داخستنى یانە شەوانەکان بوون، کەچى لەرۆژێکى پیرۆزدا دەرگاکان زیاتر دەکرێنەوە..
پەیامەکەى سەرۆکى حکومەت هەموان شۆک دەکات..
ئەمڕۆیادى لەدایکبوونى پێغەمبەر مومحەمەدە درودى خواى لەسەر بێت و لە جیهانى ئیسلامیدا بە چەندین شێوەى جیاواز یادى دەکەنەوە و چەندین بۆنە بەڕێوەدەچێت..
شارى هەولێر کە بە یەکێک لەو شارانە دەدنرێت، کە خەڵکەکەى پابەندییەکى زۆریان بە ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە هەیە، بەڵام لەسایەى دەسەڵاتدارانى ئەو شارەوە، بووتە ناوەندى کۆبوونەوەى لەشفرۆشان و یانە شەوانەکان..
هاوڵاتیان شارى هەولێر ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەوەبوون دەسەڵاتداران، بڕیارێکى بوێرانە بدەن و شارەکە بگەڕێننەوە سەر رێچکەى راستەقینەى خۆى و ببێتەوە بە شارى مەلاکان و هاوشێوەی سلێمانى یانە شەوانەکان دابخرێن و چى دیکە شارەکە نەبێتە شوێنى کۆبوونەوەى لەشفرۆشەکان و بڵاوبوونەوەى فەسادى، کەچى نەک ئەوە روی نەدا، بەڵکو یانە شەوانەکان لەم کاتەشدا جمەى دێت و ئەو شوێنانەى کە وەک شوێنى لەشفرۆشى لە هەولێر ناویان رۆیشتووە، دەرگاکانیان کراوەتەوە..
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ لە پەیامێکیدا بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەر درودى خواى لەسەر بێت دەڵێت، هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ببێته‌ هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین، کەچى لەولاوە دەرگاى فەسادى کراوەتەوە کە هەموو بەها بەرزە ئاینى و کۆمەڵایتییەکانى کۆمەڵکەى کوردى بەزاندووە، ئەمەش پێچەوانەى پەیامەکەى خۆیەتى و وەک دەوترێت لە ناڵ ئەدات و لە بزماریش، لەلایەک دەیەوێت بە پەیامێک دڵى مسوڵمانان بۆخۆى راکێشێت و لەلایەکیش دەرگا بۆ لەشفرشان و یانە شەوانەکان واڵا دەکات..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations