هەواڵ- کوردستان
هاوڕێ مسوڵمانە ژنەکەی زیلینسکی تۆڵە لە ڕووسەکان دەکاتەوە
پاش ئەوەی لە چوارچێوەی بەرنامە چاکسازییەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا دوورخرایەوە
زیلینسکی، رەستم ئومیرۆڤ سیاسەتمەداری ئۆکرانی بۆ وەرگرتنی وەزیری بەرگری دەستنیشانکرد
ئومیرۆڤ لە 19 نیسانی 1982 دایک بووە، خێزانەکەی رەستم ئومیرۆڤ یەکێکە لە خێزانە مسوڵمانەکانی ئۆکرانیا و خۆشی سیاسییەکی مسوڵمانی وڵاتەکەیە.
خانەوادەی ئەم وەزیرە نوێیە، لەسەردەمی ستالیندا ئاوارەی ئۆزباکستانی سۆڤیەتی بوون و ئومیرۆڤ هەر لە وێ لە دایک بووە و دواتر لەگەڵ تاتارەکان گەڕاونتەوە و ئۆکرانیا و لە دورگەی کریما نیشتەجێبوون.
رەستم ئومیرۆڤ بە سیاسییەکی لایەنگری ئەوروپا دەناسرێتەوە و پەیوەندییەکی کەسیشی لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی سعودییە هەیە و پێشی وایە، ئۆکرانیا شوێنێکی ئارامە بۆ موسوڵمانان.
تا ئێستا نهێنییەکانی دەستنیشانکردنی ئومیرۆڤ وەک وەزیری نوێی بەرگری ئۆکرانیا ئاشکرانەبوون
بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن بەهۆی ئەوەی هاوەڵ و نزیکی خانمی یەکەمی ئۆکرانیایە بۆیە ئەو متمانەیەی پێدراو
ئومیرۆڤ یەکێکە لەو سیاسیانەی دژی لکاندنی دورگەی کریمایە بەڕوسیاوە بۆیە دەستنیشاکردنی وەک وەزیری بەرگری بە دەستپێکردنی قۆناغی دەرکردنی ڕوسەکان لەو دورگەیە دادەنرێت.
ئێستا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری جوڵەکانی ئەم وەزیرە دەکەن و دەیانەوێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕوسیا هاوکاری بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی روسیا کە شەڕی ئۆکرانیەکان دەکات
رەمەزان قادیرۆفە
هەر بۆیە ئێستا هەم رووسەکان و هەم ئۆکرانیەکان،سەرکردایەتی شەڕەکەی نێوانیان بە دوو سیاسی مسوڵمان سپاردووە