هەواڵ- کوردستان
لە کوردستانی سور چی دەگوزەرێت؟
لە کوردستانی سور چی دەگوزەرێت؟
بۆچی ئێران پشتگیری مەسیحیەکان و تورکیا پشتگیری شیعەکان دەکات؟
ئەو خاکەی لە بنەڕەتا کوردستانە، چۆن بۆیتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی؟
بۆچی هەموان لەسەری بەشەر هاتوون؟
هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخە دەکەوێتە ناو سنووری ئازەربایجان و
ئێستا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە دەوردراوە .
لێرە، رێگەیەکی بەرتەسکی شاخاوی هەیە بەناوی "رێڕەوی
لاچین" کە هەرێمە زۆرینە ئەرمەنییەکە بە وڵاتی ئەرمینیا دەبەستێتەوە و
هەردو وڵاتیش بە هی خۆیانی دەزانن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کە بنەڕەتدا خاکەکە کوردستانە و تەنانەت
زۆرێک لە دانیشتوانەکەشی کوردن
لە نێوان ساڵانی 1923 تا 1929 ش هەر لەسەر ئەو خاکە، ناوچەی
خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سوور دامەزرابوو
بەڵام ئێستا ئازەریەکان و ئەرمینیەکان و ئێرانییەکان و تورکەکانیش
شەڕی لەسەر دەکەن.
شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئەو ناوچەیە نزیکەی 40 ساڵە
بەردەوامە کە تا ئێستا هەزاران کوژراو و دەیان هەزار برینداری لێکەوتوە، کە
دواترینیان رۆژی 19ی ئەیلولی ئەمساڵ بوو.
شەڕ لە قەرەباخ روداوێکی ئاسایی نیە و بەشێکە هاوکێشە نێودەوڵەتی و
ناوچەییەکان، بە تایبەتی لە نێوان تورکیا و ئێراندا،لەم شەڕدا ئێران پشتیوانیی
ئەرمینیای مەسیحی و توركیاش پشتیوانیی ئازەربایجانی شیعی دەكات.
تورکیا دەیەوێت بە پشتیوانیکردنی ئازەربایجان جارێکی دیکە بە گژی
ئەو ئەرمەنیدا بچێتەوە کە عوسمانیەکان کۆمەڵکوژیان کردن، چونکە ئازەرییەکان خۆیان
وەک بەشێک نەتەوەی توركن بۆیە تورکیاش لە ساڵی 1991 وەک یەکەم دەوڵەت دانی بە
سەربەخۆیدا نا.
ئازەربایجان و تورکیا هەردووکیان لە روی ئاینیەوە ئیسلامین
بەڵام مەزهەبیان جیاوازەوە، پێچەوانەی ئەوە خاڵەکانیان بۆ تێروانیان لە ئاین
هاوشێوەی رۆژئاوایە و هاوبەشن.
هەرچی ئێرانە لەسەرەوە نێوەگیرە، بەڵام لە ژێرەوە پشتیوانی ئە
ئەرمینیایە، چونکە ئازەرییەکان بە مەترسی بۆ سەر فارس و دەوڵەتی ئێرانی شیعی
دەبینێ، بۆیە دڵنیایە ئەگەر ئازەربایجان بەهێزبێت كاریگەری بۆ سەر
هەرێمە ئازەرییەكانی سەر بە ئێران و یەکپارچەی وڵاتەکەی دەبێت.
ئێران بە پشتگیریکردنی ئەرمینیا دەیەوێت ئەو وڵاتە قەرەبووی
داخستنی دەروازەی ئازربایجان- توركیای بۆ بكاتەوە، ئەرمینیاش ئەوە قبوڵە و لە
بەرژوەندییەتی
ئێران و تورکیا تا ئێستا بە ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕەکانیان نەکردوە
بەڵام بە نهێنی و ناڕاستەوخۆ پشتیوانیەکانیان بۆ ئەو دو وڵاتە نەشاردوەتەوە و
ئامادەی شەڕیشن.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ئەمریکا ئاشتی دەوێت و ئامانجیشیەتی
ئەرمینیا لە روسیا دورخاتەوە، ئەورپییەکانیش کە پێویستیان بە غازی ئازەربایجانە
بەڵام پشتیوانی ئەرمنیایی مەسیحی دەکەن.
هەر بۆیە ململانێ نێودەوڵەتیەکان لەسەر قەرەباغ وایکردووە کە
پێکدادانە سەربازییەکان بێ چارەسەر بمێننەوە