هەواڵ- کوردستان

حکومەت دەست دەخاتە بینەقاقەى فەرمانبەران

30/09/2023

251 جار خوێندراوەتەوە


حکومەت دەست دەخاتە بینەقاقەى فەرمانبەران..
خەزێنەکەى حکومەتى هەرێم هەر پارەى تێدەچێت و دیار نامێنێت..
پارەى دوو مووچەى لەبەردەستە و بە ١٤ رۆژ مووچەیەک دابەشدەکات..
فەرمانبەران مووچەى سێ مانگیان وەرنەگرتووە و حکومەت دەست بەسەر مووچەکانیاندا دەگرێت..
بۆچى حکومەت پارەى لەبەردەستە و مووچەى دوو مانگى فەرمانبەران دابەش ناکات؟
بەپێى هەموو ئامار و داتا و زانیارییەکان، حکومەتى هەرێمى کوردستان، پارەى دوو مووچەى لەبەردەستە و بەڵام دەستى بۆ نابات و بە دوو هەفتە یەک مووچە دابەشدەکات، لەکاتێکدا فەرمانبەران سێ مووچەیان لاى حکومەتە..
ئێستا سەرەتاى پاییزە و حکومەتى هەرێم مووچەى سەرەتاى هاوین دابەشدەکات و بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی پرۆسەكە تا 8 ی مانگ دەخایەنێت.
کۆباس زانیویەتى، حکومەتى هەرێم نزیکەى دوو ترلیۆن دینار داهاتى لەبەردەستە کە بەشى دوو مووچەى فەرمانبەران دەکات و لێشى دەمێنێتەوە.
بەپێى بەدواداچوونەکانى کۆباس، حكومەتى هەرێم ئێستا چوار سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی هەیە كە بریتین لە قەرزی بەغدا، داهاتەكانی ناوخۆ، هاوكاریی هاوپەیمانان، فرۆشتنی نەوت لەناوخۆ و بەقاچاخ کە بڕى داهاتەکانیان بەم جۆرەیە:
700 ملیۆن دینار قەرزى حکومەتى عێراق
نزیکەى یەک ترلیۆن دینار داهاتى ناوخۆى سێ مانگى رابردوو
90 ملیار دینار پارەى سێ مانگى هاوپەیمانان
زیاتر لە 200  ملیار دینار داهاتى فرۆشتنى نەوت لەناوخۆ و بەشێوى قاچاخ.
هەموو بەڵگەکان دەیسەلمێنێت کە پارەى دوو مووچە لەبەردەستە، بەڵام مەسرور بارزانى بڕیارى دابەشکردنى نادات و سیاسەتى برسیکردنى خەڵک پەیڕەو دەکات بە مەبەست دابەشى ناکات و دەیەوێت دابەشکردنى مووچەی مانگى ٨ دوابخات، پێشتریش میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان بڵاویکردەوە کە سەرۆکى حکومەت دەستى گرتووە بەسەر مووچەى فەرمانبەراندا، لەپێناو جێبەجێکردنى پلانێکى خۆی و حیزبەکەى..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations