هەواڵ- کوردستان

نهێنى نوێ لەبارەى ئاگرەکەى حەمدانییە ئاشکرا دەبێت

30/09/2023

124 جار خوێندراوەتەوە


نهێنى نوێ لەبارەى ئاگرەکەى حەمدانییە ئاشکرا دەبێت..
گومانى گەورە لەسەر کەوتنەوەى ئاگرەکە دروستبووە..
ئاگرەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە یاخود قەزاو قەدەدر؟
چەند بەڵگەیەک هەموو شتێک یەکلایی دەکەنەوە..
هێشتا ئازار و هاوار و ناڵەى قوربانییانى رووداوەکەى حەمدانییە کۆتایی نەهاتووە کە چەندین گومانى دروستکردووە.
درەنگانی شەوی سێشەممەی رابردوو، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش برینداربوون..
رووداوەکە بەجۆرێک ناخهەژێن بوو کە ماتەمینى سەرتاسەرى لە عێراق راگەیەنرا..
زانیارییە سەرەتاییەکان باسیان لەوەدەکرد کە ئاگرەکە بەهۆى یارى ئاگرینەوە کەوتووەتەوە، بەڵام ئێستا بەڵگە و زانیارییەکان شتێکى تر دەڵێن. 
سەرەتا گومانەکان لەوەوە دروستبوو، کە ساتى ئاگرەکە کەسێک لەناو خەڵکەکەدا دەموچاوى داپۆشیوە و بە دەستى ئاماژەى سەرکەوتن دەکات، ئەوەش ئەو گومانەى دروستکرد کە رووداوەکە بە پلان کراوە و بەهۆى یارى ئاگرینەوە نەبووە.
دواتر ڤیدیۆى گەنجێک بڵاوکرایەوە کە باسى ئەو ئامێرى یارییە ئاگرینانە دەکات کە لە هۆڵەکانى ئاهەنگگێران کاریان پێدەکەن و دەڵێت ئەو ئامێرە هیچ جۆرە ئاگرێک دروستناکات، تەنانەت کیسى نایلۆن و کاغەزیش ناسوتێنێت و لەو کاتەشدا بەبەڵگە دەیخاتەڕوو، ئەوەش گومانەکانى زیاتر کرووە.
ئەم دوو بەڵگەیە گومانێگى گەورەى لەناو شەقامى عێراقیدا دروستکردووە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ئەو کارەساتە بە پلان کراوە و قەزاو قەدەر نەبووە و ئاگرەکە بەهۆى یارى ئاگرینەوە نەکەوتووەتەوە، ئێستا وەزارەتى ناوخۆ دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەى جددى و چاوەکان لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن و بوک و زاواش کە لەناو ئازارێکى دەرونى و رۆحى ناخۆشدان و زۆربەى کەسوکارەکانیان لەدەستداوە، لە دوورەوە سەیر دەکەن و ئازارى ئەو رۆژە دەچێژن کە شاییان لێبوو بە شین و مانگى هەنگوینیان لێبوو بە ژەهرێک و بە گەرویاندا چووە خوار..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations