هەواڵ- کوردستان

دووبەى مانگ دروست دەکات..

08/10/2023

159 جار خوێندراوەتەوە


دووبەى مانگ دروست دەکات..
ئەوەى ئەمجارە دەستى بۆ دەبەن چاوەڕواننەکراوە..
پڕۆژە نوێیەکەى دووبەى هەموان شۆک دەکات..
ئیدى پێویست ناکات بچیتە سەر مانگ، لەو پڕۆژە نوێیەدا دەتوانى بە ئاسانى ئەزمونى سەر مانگ بکەیت..

پڕۆژەیەکى نوێ لە دوبەى دروست دەکرێت کە هەموو جیهان سەرسام دەکات و هەموان چاوەڕێى ئەو گۆڕانکارییە نوێیەن کە بڕیارە لەو وڵاتەدا دورست بکرێت، ئەویش دروستکردنى پڕۆژەیەکە هاوشێوەى مانگ کە ڕێگەت پێدەدات ئەزموونی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان لە زەوییەوە بکەیت.
پڕۆژەی دروستکردنی مانگێک لە شاری دوبەی تێچووەکەی 5 ملیار دۆلار و تیرەی ئەو مانگە نزیکەی 225 مەتر دەبێت، ئێستا ئەو پڕۆژەیە لە قۆناغی دیزانکردندایە و بیرۆکەى کەسێکى کەنەدییە..
پڕۆژەکە کۆمەڵێک بیرۆکە لەخۆوە دەگرێت لەو بیرۆکانە بۆ نمونە ناوەوەی مانگەکە لە کۆمەڵێک نهۆم پێک بێت و بکرێتە هۆتێلکی نایابی پێنج ئەستێرەیی، نهۆمێکیشی تەنیا بۆ بینین بێت کە ڕێک کۆپی شێوە و دۆخی سەر ڕووی مانگ دەبێت، هەروەها ڕووکەشی دەرەوەی مانگەکە سکرینی ئێڵ ئی دی دەبێت و شەو و ڕۆژ لە شێوە و نەخشەی مانگ دەدەرەوشێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک بیرۆکەی تریش..
پڕۆژەکە ھاوشێوەکردنی ڕووی مانگە کە سەردانیکەرانى دەتوانن بە چاوی خۆیان هەستی گەڕان بە بۆشایی ئاسمان ئەزموون بکەن و ئەوەى لە دەیانەوێت لە بۆشایی ئاسمان بیبینن، لەو پڕۆژەیەدا دەیبینن..
هەرچەندە تا ئێستا پڕۆەکە دەست بە دروستکردنى نەکراوە و لە قۆناغى دیزاینکردندایە، بەڵام چاوەکانى جیهان لەسەر ئەو پڕۆژەیەیە کە دەیانەوێت بە زوویی دەست بە جێبەجێکردنى بکرێت و هەموان لە نزیکەوە سەردانى بکەن و لەسەر زەوى ئەزمونى بینینى بۆشایی ئاسمان بکەن..


KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations