هەواڵ- کوردستان
هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەجووڵە کرد..
هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەجووڵە کرد..
دۆخە مەترسیدارەکە لە رێگایە..
تا دێت جەنگە گەورەکە نزیک دەبێتەوە..
هێزێكى گهورهو پڕچهكى ئهمریكا كهوتهڕێ..
سڵاوتان لێبێت، ماردنی نورەدینم، لە چوارگۆشەی سوری ئەمڕۆدا باسی جوڵە نوێیەکی ئەمریکا و ئەگەری دروستبونی جەنگە گەورەکەتان بۆ دەکەم
تا دێت دۆخی ناوچەکە بەرەو نا ئارامی زیاتر دەڕوات و پێشبینی رودانی جەنگە گەورەکەی جیهان خەریکە دێتە دی و رۆژ بەرۆژ نزیکتر دەبێتەوە..
لە نوێترین پێشهاتدا هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای مارێنزی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جووڵەی پێکرا..
ئاژانسى ههواڵى CNNى ئهمریكى ئاشكرایكردوه، هێزێکی دەریایی خێرای ئەمریکی، بەئاراستەی ڕۆژهەڵاتى دەریای ناوەڕاست کەوتەڕێ کە پێکهاتوە لە 26 کەشتی دەریایی هێرشبەر.
بە وتەی دوو بەرپرسی ئەمریکی یەکەی 26ـی هێزی پیادەی مارێنز بە کەشتیی یو ئێس ئێس باتان بەرەو کەناڵی سوێز بەڕێکەوتووە بۆ ئەوەی لەوێوە بڕوات بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لە نزیک ئیسرائیل لەنگەربگرێت.
کەشتیی باتان ئێستا لە دەریای سوورە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بگاتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
جێگیرکردنی کەشتییەکە لە نزیک لوبنان و ئیسرائیل لەکاتێکدایە، ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە لوبنان جێبێڵن. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی هێزی پیادەی مارێنز یارمەتیدانە لە گواستنەوەی خەڵکی سڤیل.
سێشەممەی رابردوو، کۆشکی سپی رایگەیاند، نەزانی و نابەرپرسیاریەتییە ئەگەر پلانێک بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانەنێن، لەوانەش لە لوبنان و ئیسرائیل..
هەموو ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا ئاماژەن بۆ سەرهەڵدانی جەنگی درێژ خایەن و پێدەچێت کاتەکەی نزیک ببوبێتەوە و کاولکارییەکی دیکەی هاوشێوەی جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی روبدات کە چەقی جەنگەکە پێدەچێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و ئەم ناوچەیە بۆ ماوەیەکی زۆر ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت
no