هەواڵ- کوردستان

ئەو حکومەتەى نیعمەتەکانى خوداى گەورەشى کردوە بە زەحمەت بەسەر خەڵکەوە..

15/11/2023

102 جار خوێندراوەتەوە


ئەو حکومەتەى نیعمەتەکانى خوداى گەورەشى کردوە بە زەحمەت بەسەر خەڵکەوە..
هاوینە خەڵک هاواریەتى..
زستانە خەڵک هەر هاواریەتى..
باران دەبارێت خەڵک ترسى لێدەنیشێت..
گەرما دێت خەڵک داد و بێدادییەتى..
باران یەکێکە لە رەحمەتەکانى خوداى گەورە و وەک نیعمەتێک دەیبارێنێت و زەوى پێ دەبوژێنێتەوە و هەرکاتێک ئەو نیعمەتە کەمدەبێتەوە ئیدى هەمووان نزا بۆ هاتنى دەکەن، بەڵام لە سایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە، ئەو رەحمەتەى خوداى گەورە دەبێتە بارگرانى بەسەر خەڵکەوە و ژیانیان قورسدەکات..
لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى زستان و بارانبارین، ئیدى خەڵکى هەولێر دەکەوێتە دڵەڕاوکێوە و بەدواى چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەى لەگەڵ هاتنەخوارەوەى چەند دڵۆپە بارانێک لافاو زیانى پێنەگەیەنێت.
ئەوەتا هێشتا باران بە تەواوى نەگەیشتووە، هاوڵاتییان خۆیان بۆ لافاو ئامادەدەکەن و نزاى ئەوە دەکەن باران نەبارێت بۆ ئەوەى ژیانیان پارێزراوبێت..
ئەم خەمە تەنیا بۆ زستان نییە، هاوار و ناڵەى خەڵک بۆ وەرزەکانى تریشە، کاتێک هاوین دێت، ئیتر خەمى بێ ئاوى هاوڵاتییان دادەگرێت و تەنانەت ئاوى خواردنەوەى پێویستیان بەدەست ناگات و ئەو ئاوەى لەڕێگەى بۆریەوە دەچێتە ماڵەکانیان شیاوى خواردنەوە نییە، بۆیە چاوەڕێ دەکەن بەخێر ئاویان بە تانکەر بۆ ببرێت.
سورە و لێدوان لە شەیرەکە هەیە.. (پەیامنێران_ ئاوى پیس هەولێر)
بەڵێ ئەمە دۆخى هاوڵاتییانە لە سایەى حکومڕانى حکومەتى هەرێمەوە، لە زستاندا ترسیان هەیە لافاو بیانبات و لە هاویندا ترسیان هەیە لە تینوێتیدا بخنکێن، کەچى حکومەتیش هەر سەیریان دەکات و چاوەڕێ دەکات تا کارەساتەکە روودەدات..
بەبڕواى تۆ کەى حکومەت ئاگاى لە ژیانى هاوڵاتییان دەبێت و خەمیان دەخوات؟

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations