هەواڵ- کوردستان
عێراق شەڕی بەرامبەر دۆلار راگەیاند
عێراق شەڕی بەرامبەر دۆلار راگەیاند
هه‌نگاوه گه‌وره‌كه بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌گیرێته‌به‌ر
بەهاى دینار ناشکێ و لەبەرامبەر دۆلار خۆى رادەگرێت..
یەدەگى دراوى بیانى لە عێراق ژمارەى پێوانەیی دەشکێنێت..
چى دیکە مەترسى لەسەر بەهاى دینار نییە و بەرزبوونەوەى دۆلار لە کۆنتڕۆڵ دەرناچێت..
بانكی ناوه‌ندی عێراق و نوێنه‌ری بانكی فیدڕاڵی رێککەوتوون سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنی باڵانسی بانكه عێراقییه‌كان به دۆلار و زیادكردنی ژماره‌یان و به‌هێزكردنی بانكه ناوخۆییه‌كانی دیكە، ئەمەش لە رێگەی سه‌به‌ته‌یه‌كی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وە
ئه‌م هه‌نگاوه به‌شدارده‌بێت له سه‌قامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری لەسەر بازاڕه‌كان.
د. مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابوری رایگەیاندووە کە ده‌سه‌ڵاتی دراوی عێراق به‌رزترین یه‌ده‌گی دراوی بیانیی له مێژووی دارایی عێراقدا لەبەردەستدایە
د. مه‌زهه‌ر ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە عێراق بەشی 15 مانگ دراوی بیانی لەبەردەستدایە، لەکاتێکدا ستانداردی جیهانی تەنها سێ مانگە، هەر بۆیە لەو رووەوە هیچ مەترسییەک بوونی نییە
لای خۆیه‌وه د. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە خولى پێشوو رایگه‌یاندوه، پڕۆسه‌ی به‌هێزكردنی بانكه‌كان لە عێراقدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر نرخی دۆلار ده‌بێت و زیادكردنی ژماره‌ی بانكه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵانسه‌كانیان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
بەپێى ڕێككه‌وتنی نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكی فیدڕاڵی ئەمریکا، ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵانس و گواستنه‌وه‌ی دراویان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه به 10 بانك و پێنج بانك زیاد ده‌كرێن و پێشوه‌خته باڵانسه‌كانیان به دۆلار زیادده‌كرێت، جگه له به‌هێزكردنی ژماره‌یه‌ك بانك به یوانی چینی، درهه‌می ئیماراتی، ڕوپیه‌ی هیندی كه ڕێگه ده‌دات بازرگانی ده‌ره‌كی به ئاسانی به‌رزبكرێته‌وه.
ئەو هەنگاوانەى عێراق دەبێتە هۆى جێگیرکردنى بەهاى دینار و چى دیکە بەرامبەر بە دۆلار نەشکێ و سەقامگیرى لەبازاڕ دروستدەکات و نرخى دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکات..