هەواڵ- کوردستان
عومەرى سەید عەلى گڕ لە پارتى بەردەدات..
عومەرى سەید عەلى گڕ لە پارتى بەردەدات..
بۆ یەکەمجار عومەرى سەید عەلى بۆمبە گەورە دەتەقێنێتەوە..
ئەو تاپڕەى پارتى لێى دەترسێت، دەبرێتە کۆبوونەوە تایبەتەکانەوە..
کۆبوونەوەیەکى عومەرى سەید عەلى لەگەڵ پارتى هەرا دەنێتەوە..
عومەر سەید عەلى رێکخەرى دەستلەکارکێشاوەى گۆڕان سەردانى پارتى دەکات و لە کۆبوونەوەیەکى تایبەتدا لەسەر بڕیارى دادگا بۆ سزادانى گوهدار زێبارى بۆمبێک دەتەقێنێتەوە..
چالاکوان و رۆژنامەوانى دیارى بادینان گوهدار زێبارى دواى نزیکەى ٣ ساڵ لە زیندان و ئاڕاستەکردنى چەند تۆمەتێک، لە یەکى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ، لەلایەن دادگاى هەولێرەوە بۆ جارى سێیەم سزاى شەش مانگى دیکەى بەسەردا سەپێنرا، ئەویش بە تۆمەتى هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری تاپڕ لە ئۆتۆمبێلەکەیدا، بەڵام خۆى ئەو تۆمەتەى رەتکردەوە و دایکیشى وتى، ئەو تاپڕە لەماڵى خوشکەکەى بووە و مێژووەكەی بۆ ساڵی 1960 دەگەڕێتەوە و وەک یادگاری لە باپیریەوە بۆی ماوەتەوە.
ئێستا جارێکى دیکە پرسى ئەو تاپڕە هاتەوە بەرباس، بەڵام لە شوێنێکى ئاسایی نا، بەڵکو لە لە شوێنێکى تایبەت و لە کۆبوونەوەیەکى تایبەتى عومەر سەید عەلى و بەرپرسانى پارتیدا باس کراوە و وەک بۆمب تەقیوەتەوە و ئەو تاپڕەى بەستوەتەوە بە سەرى رەش.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە خولی چوارەم و پێنجەم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردووە، عومەرى سەید عەلى لە دوایین کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتى وتویەتى "سەری ڕەش بە تاپڕ ناگیرێت" ئەوەش وەک ناڕەزایەتیەک بۆحوکمدانی گوهدار زێباری لەسەر تاپڕە شڕەیەک.
ئەو قسەیەى عومەرى سەید عەلى بەشێوەیەکى بەرچاو بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى گەورەى دروستکردووە..
ئێستا هەموو ئەوانەى دژى حوکمدانى گوهدار زێبارى بوون دەڵێن سەرى رەش بە تاپڕ ناگیرێت..