هەواڵ- کوردستان
ئەو پزیشکە بێ بڕوانامەیەى لە هەولێر دەستدرێژى دەکاتە سەر کچان..
ئەو پزیشکە بێ بڕوانامەیەى لە هەولێر دەستدرێژى دەکاتە سەر کچان..
رۆژێک پزیشکى جوانکارییە و کچان دەچنە لاى و دەستدرێژیان دەکاتەسەر..
رۆژێکیش بەناوى پزیشکى گشتییەوە کچانى هەڵخەڵەتاندووە..
ژن و منداڵەکەى نان نییە بیخۆن، کەچى ئەو دەیان هەزار دۆلار لە کچان وەردەگرێت..
پۆلیسى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوازى خراپ به‌كارده‌هێنن، هه‌ڵمه‌تێكى چڕیان بۆ ده‌ستگیركردن و هۆشیاركردنه‌وه ده‌ستپێكردووه و له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردووش‌دا چه‌ندین تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، یەکێک لەوانە تۆمەتبارە بە دەستدرێژى کردنە سەر سەدان کچ و بە پزیشک خۆى ناساندووە..
بەپێى زانیارییەکانى کۆباس کە لەسەرچاوەیەکى پۆلیسى هەولێرەوە دەستیکەوتووە، له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو كه‌سێك ده‌ستگیركراوه كه تۆمه‌تباره به هه‌ڕه‌شه‌كردن و ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ زیاتر له 40 ئافره‌ت و كچ و له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردووش كه‌سێكى دیكه ده‌ستگیركراوه كه له رێگه‌ى گۆڕینى ناونیشانى پیشه‌یى خۆى بووەته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر زیاتر له 50 ژن و كچ.
یەکێک لەو کەسانەى دەستگیرکراوە خۆى بەناوى دکتۆر سوهەیب ناساندووە و ئەکاونتێکى لە فەیسبووک داناوە و لە ساڵى ٢٠١٧وە کچان و ژنانى هەڵخەڵەتاندووە و خۆى وەک پزیشکى جوانکارى و گشتى ناساندووە..
ئەو کەسە خۆى خەڵکى سۆرانە و بڕوانامەى نییە، کەچى لاى کچان دکتۆرى هەموو شتێک بووە، لە جوانکارى تا پزیشکى گشتى، بەڵام دەستەکەى کەشفکرا، ئەوەش دواى ئەوەى کچێک سکاڵا تۆماردەکات کە ئەو کەسە دەستدرێژى سێکسى کردوەتە سەر و کچێنى لەدەستداوە، ئیدى پۆلیس دەیدۆزێتەوە و پەردە لەسەر کارەکانى هەڵدەدرێتەوە و دەردەکەوێت سەدان ڤیدیۆى نەشیاو لە مۆبایلەکەیدا هەیە کە دەستدرێژى کردوەتە سەرکچان.
ئەو پزیشکە ساختەیە دواى ئەوەى کچان و ژنانى هەڵخەڵەتاندووە و دەستدرێژى کردوەتە سەریان، دواتر بەکاریهێناون و هەڕەشەى لێکردوون کە پەیوەندى لەگەڵ کەسى ناسراو و سەرمایەدار ببەستن و دواتر ڤیدیۆیان تۆماربکەن و بۆى بنێرنەوە، بۆ ئەوەى هەڕەشە لەو پیاوانە بکات و لەو رێگەیەوە پارەیان لێوەربگرێت، بەو جۆرەش دەیان هەزار دۆلارى کۆکردووەتەوە و ئەو کچانەى پارەی خەیاڵیان بۆ هێناوە..
ئەو تۆمەتبارە ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە و خاوەنى منداڵە، بەهۆى ئەو کارانەى کردویەتى، چەند جارێک کێشەى لەگەڵ هاوسەرەکەى بۆ دروستبووە و تا کار گەیشتوەتە ئەوەى ژنەکەى هاوارى لێهەستاوە و نامەیەکى بۆ ناردوە و دەڵێت تۆ لەکوێى منداڵەکەت نانە رەقە دەخوات و خەریکە دەمرێت لەبرسا..
لەکاتێکدا هاوسەرەکەى ئەو نامەیەى بۆ ناردووە، ئەو لە رابواردن و هەڵخەڵەتاندنى ژنانە و لە کەیف و سەفاى خۆیدایە، کەچى ژن و منداڵەکەى لە کولە مەرگیدا دەژین و نان نییە بیخۆن..