هەواڵ- کوردستان

خوێندنی ئەمساڵ چی بەسەردێت؟

پێش 3 هەفتە

43 جار خوێندراوەتەوە


خوێندنی ئەمساڵ چی بەسەردێت؟
کۆباس بڕیاری کۆتایی لە بارەی هەژمارنەکردنی خوێندن ئاشکرادەکات 
لە ئێستادا مەترسی لەسەر هەژمارنەکردنی خوێندن هەیە؟
چەند رۆژ تێپەڕیوە و حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بەنیازی چین؟
هەرچەندە ماوەی دوو مانگ زیاتر تێپەڕیوە بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکاری مامۆستایان و پێنەدانی مووچە و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ خوێندن لە چەند شوێنێک دەستپیپێنەکردووەتەوە و لەو ناوچانەش دەوامی تێدا دەکرێت مامۆستایان لە ژێر فشارن و بەپیێی زانیارییەکان دەوامی ئاسایی ناکرێت و ئەوەش بووەتە جێگەی پرسیار زۆرکات دەوترێت ئەگەر بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن زیاتر دوا بکەوێت مەترسی لەسەر هەژمار نەکردنی خوێندن دروست دەبێت و کۆباس لەوبارەیەوە بەدواداچوونی کردووە و زانیاری ورد لەسەر هەژمار نەکردنی ئەمساڵی خوێندن ئاشکرا دەکات.
عادل حەسەن مامۆستای ناڕازی لەبارەی هەژمار نەکردنی خوێندن بۆ #کۆباس وتی: ئەوەی دەوترێت لەوبارەیەوە تەنها دەنگۆیە و خودی وەزیری پەروەردە ئەوەی راگەیاندووە کە بڕیاری هەژمار نەکردنی خوێندن لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە و ئەوەش بەڵگەی رەتکردنەوەی ئەو قسانەیە کە لە رۆژانی رابردوو لەوبارەیەوە کراون.
عادل حەسەن مامۆستای ناڕازی بۆ #کۆباس ئاشکراشیکرد، خۆ ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هەژمار نەکردنی خوێندن بڕیار  بدات دەبێت بڕیارەکەی بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بێت و ناکرێت شوێنەکان جیا بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە مامۆستا بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ #کۆباس رایگەیاند: ئەوە دەوترێت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خوێندن لەلایەن یونسکۆوە هیچ بنەمایەکی نییە و یونسکۆ تەنها دەتوانێت تێبنی بدات لەسەر پرۆسەی خوێندن و ئەوەی بڕیاری لەوبارەیەوە دەدات خودی ئەنجومەنی وەزیرانە و وەزارەتی پەروەردەش دەسەڵاتی ئەوەی نییە.
لەبارەی خوێندنی ستاندارد لە ساڵێکی خوێندن بەرهەم مستەفا بۆ #کۆباس وتی: خوێندنی ستاندارد 30 هەفتەیە کە دەکاتە نزیکەی 200 رۆژی خوێندن و لەو شوێنانەش بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کراوە تا ئێستا نزیکەی 64 رۆژێک لەو 200 رۆژەی خوێندن تیپەڕیوە و هیوادارین پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە حکومەت بێتە سەرخەت و یەکێک لە داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێبکات تاوەکو چیتر پرۆسەی خوێندن دوانەکەوێت و نییەت پاکی خۆی نیشانی چینێکی گرنگی کۆمەڵگە بدات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations