هەواڵ- کوردستان
جوڵەیەکى کچە کاندیدەكەى یەکێتى کۆتایی بە گەندەڵى دەهێنێت..
جوڵەیەکى کچە کاندیدەكەى یەکێتى کۆتایی بە گەندەڵى دەهێنێت..
هەموان شەکوا دەبەنە لاى ئەو و ئەویش خەونەکەیان بەدى دێنێت..
ئەو ساڵانێکە لەگەڵ خەم و مەینەتییەکانى کەرکوکییەکاندایە و ئێستاش بە رێگەیەکى دیکە لەگەڵیانە..
کەم کەس هەیە لە هەرێمى کوردستان بە گشتى و کەرکوک بە تایبەت ئاشناى کچە رۆژنامەنوس و پێشکەشکار نێرگز قادر نەبن، ئەو ساڵانێکە لە ڕێگەى بەرنامەکانییەوە دەچێتە ناو ماڵەکان و یەکێکە لەو کچانەى لەناو هەژاراندا گەورە بووە و هەر لەگەڵ رەمەزان دەهات، بەرنامەیەکى بۆ هاوکارى خەڵکى هەژار ئامادە دەکرد و ماڵەکانى ئاوەدان دەکردنەوە.
ئەو ئێستا لە رێگەیەکى دیکەوە خزمەتى خەڵک دەکات و لەگەڵ ئازار و مەینەتییەکانى کەرکوکییەکانە، لە پشتیان دەبێت و گوێیان لێدەگرێت. داواکارییەکانیان دەگەیەنێت بەو شوێنە کە پێویستە و داکۆکیان لێدەکات..
لەماوەی رابردودا خەڵکى ناحیەى شوانى سەر بە پارێزگاى کەرکوک هاواریان لێهەستا لەسەر بوونى گەندەڵى لە فەرمانگەى باری شارستانیی شوان و گەندەڵى بەجۆرێک بووە کە سێ کارتی نیشتیمانی لەو فەرمانگەیە بە ٤٠٠ دۆلار دەرکراوە.
هەر ئەوەندەش نا فەرمانگەکە بەردەوام دەگوازرایەوە، ڕۆژێک لە پردێ بووە و ڕۆژێک لە شوان و ڕۆژێکیش لەسەنتەری شاری کەرکوک، ئەمانەش خەڵکى ئەو ناحیەیەى بێزار کردووە و هانایان بۆ نێرگز قادر برد تا ئەوەى چارەسەرى ئەو کێشەیەیان بۆ بکات..
نێرگز قادر هەر زوو بەدەم داواکارى ئەو خەڵکەوە رۆیشت و لەڕێی سکاڵایەکەوە لە دەستەی دەستپاکی و دادگای دەستپاکیی کەرکوک و پۆلیسی کاروباری ناوخۆوە، توانى بەشێوەیەکی یاسایی بارەگای باری شارستانیی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ ناحیەی شوان بگەڕێنێتەوە .
نێرگز قادر لە دادگا وتویەتى، لە فەرمانگەی باری شارستانیی شوان گەندەڵییەکی زۆر هەیە، پارە وەرگرتن و بێڕێزی کردن بەرامبەر بەهاووڵاتییانی سنوورەکە بەڕوونی و ئاشکرایی دەبینرێت، دوای چەندین دانیشتنی دادگا، وتەی نێرگز قادرو شاهێدەکانی وەردەگیرێت و بە هەوڵی ئەو، باڵەخانەی فەرمانگەکە لە سەنتەری شاری کەرکوکەوە، دوای چەند ساڵێک دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناو ناحیەی شوان و داواکارى خەڵکى ئەو ناوچەیە جێبەجێ دەکات..
ئێستا خەڵکى کەرکوک ئومێدێکى زۆریان لەسەر نێرگز قادر هەڵچنیوە بۆ ئەوەى داکۆکیکارى سەرسەختى مافەکانیان بێت و ئەو مافەى چەندین ساڵە لێیان زەوتکراوە، بۆیان وەربگرێتەوە..