هەواڵ- کوردستان

30 ساڵە کێشەی لافاوی هەولێر چارەسەرنەکراوە

20/11/2023

219 جار خوێندراوەتەوە


30 ساڵە کێشەی لافاوی هەولێر چارەسەرنەکراوە 
نیو سەعات باران ببارێ ئەوە جادەكانی هەولێر دەبنە بەحرو هاتوچۆ زەحمەت دەبێت
ئەمەش ئەو کێشەیەیە کە بە درێژایی ئەو 30 ساڵە 
دەسەڵاتدارانی هەولێر نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن
د. ئەحمەد بامەڕنی 
پێشمەرگەی دێرین و نوسەر و دیبلۆماتکار بووە
ماوەیەک باڵیۆزی عێراق بووە لە سوید
لە کتێبێکیدا بەناوی "لە بەهاری كورد منی پێشمەرگە گیانم دەبەخشم"
کە بەزمانی فەڕەنسی نوسراوە و دواتریش لەلایەن نازەنین عوسمان وەرگێڕدراوە بۆسەر زمانی کوردی 
نامەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە لە 13ی ئایاری 1993 بۆ هاوسەرەکەی ناردووە
لەو نامەیەدا باسی دۆخی هەولێری بۆ کردووە و تێیدا نوسیویەتی:
"ئەوە دوو رۆژە بارانێكی زۆر باریوە، دوێنێ دەتگوت زستانێكی تەواوە، تاوەكو شەو درەنگ باران باری، ئێستا ئەگەر نیو سەعات باران ببارێ ئەوە جادەكانی هەولێر دەبنە بەحرو هاتوچۆ زەحمەت دەبێت"
#بۆ مۆنتێر: لێرە کتێبێک بکرێتەوە بە بەرگی کتێبەکە و ئەم تێکستەی تێدا بنوسرێت لەگەڵ خوێدنەوەکەدا
ئەم تێکستە گەر بێ کەم و زیاد ئێستاش لە کتێبێکی نوێدا بنوسرێت
پاش 30 ساڵ و بەبێ لابردنی یەک وشە قسەکان راست دەردەچێت
چونکە بەدرێژایی ماوەی حکومڕانی کوردی لەو شارەدا
نەتوانراوە کێشە بنەڕەتییەکانی دروستنەبوونی لافاو لە هەولێر چارەسەر بکات
کە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانیش خراپی سیستمی ئاوەڕۆیە لەو شارەدا
بەو پێیەی سیستمەکە کۆنە و لە هەموو شوێنێکی شار نییە و به‌ ته‌واوه‌تی پێکەوە بەستراو نییە
ئەمە جگە لەوەی چاكکردنەوەی بەردەوامی لەسەر نییە
فراوانبوونی نائاسایی دانیشتوانی شارەکە و زۆربوونی کۆنکرێت و قیری بێ پلان 
وایکردووە کە دۆخەکە تا بێت خراپتر بێت و نەتوانرێت چارەسەر بکرێت
بەڵام بەڕای تۆ کەی بەرپرسانی ئەم شارە 
بیر لە چارەسەر دەکەنەوە بۆ کێشەی لافاو لە هەولێردا؟

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations