هەواڵ- کوردستان
ئەو شۆفێرى پاسەى هەمووان دڵخۆشدەکات..
ئەو شۆفێرى پاسەى هەمووان دڵخۆشدەکات..
بەیانیان بە پاسەکەى منداڵان دەبات بۆ قوتابخانە، تا دەگەنە جێ گۆرانییان بۆ دەڵێت..
ئەو دەنگێکى خۆشى هەیە و بە گۆرانییەکانى دڵى خوێندکارە منداڵەکان خۆش دەکات و ئەوانیش چەپڵەى بۆ لێدەدەن و گۆرانى لەگەڵ دەڵێنەوە..
نەریمانى شۆفێر هەر ئەوەندە کەیفى سازبێت، ئیدى ئەو منداڵانەش پڕجۆش و خرۆش دەبن..
نەریمان پیاوێکى خەڵکى رۆژهەڵاتى کودستانە و شۆفێرى پاسە، ئەو بەهۆى دەنگە خۆشەکەیەوە ناسراوە و بچێتە هەر شوێنێک گۆرانى دەڵێت و کەشێکى خۆش بۆ هاوڕێکانى دروستدەکات..
نەریمان بە پاسێکى کۆنەوە هاتوچۆ بە خوێندکاران دەکات، بەڵام پاسە کۆنەکە بۆ ئەو تامى ئۆتۆمبێلێکى سفر کیلۆمەتر دەدات، چونکە بژێوى ژیانى لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەیە و لە رێگەى ئیشەکەیەوە ئەو خویندکارانە دڵخۆشدەکات کە دەیانگەیەنێتە قوتابخانە..
ئەو پیاوە هەر ئەوەندە کەیفى ساز بێت و جەوى هەبێت، ئیدى دڵخۆشى باڵدەکێشى بەسەر هەموو ئەو کەسانەى دەیانبینێت و بە گۆرانییەکانى جەوێکى خۆش ساز دەکات.
ئەو بەیانیان کە ئەو منداڵانە دەبات بۆ قوتابخانە تا دەگاتە شوێنەمەى گۆرانیان بۆ دەڵێت و دڵیان خۆش دەکات ئەوانیش لەدوایەوە گۆرانیەکە دەڵێنەوە و چەپڵەى بۆ لێدەدەن..
ڤیدیۆی گۆرانیەکە بەحەى بڕوات.
نەریمان لەرێگەى گۆرانییەکانییەوە، ئەو منداڵانە ئاشنا دەکات لەگەڵ ئەدەبیات، فۆلکلۆر و مۆسیقای کوردی.
گۆرانییەکانى نەریمان بۆ ئەو ئەو منداڵانە بەجۆرێک دەنگى داوەتەوە کە بووە بە ترێندی چەند رۆژی رابردووی سۆشیاڵ میدیای ئێران و هەموان گوێى لێدەگرن و سەیرى ڤیدیۆکانى دەکەن و ئێستا هەزاران بینەرى هەیە..