هەواڵ- کوردستان
ئەو کچەی پارەیەکی خەیاڵی لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە و لێی بێزارە..
ئەو کچەی پارەیەکی خەیاڵی لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە و لێی بێزارە..
هەمووان ئاواتی ئەو پارەیە دەخوازن، بەڵام ئەو دەڵێت دەمەوێت لەو پارە زۆرە رزگارم بێت..
ئەو لە سییەکانی تەمەنیدایە و دەیەوێت دەستبەرداری پارەکانی بێت..
مارلین ئینگلهۆرنی تەمەن 30 ساڵ، كچێكی ئهڵمانیه، چوار ملیار دۆلاری لە باپیریهوه بە میرات بۆ ماوهتهوه، دهڵێت: "زۆر بێزاره" لەم سامانە و دەیەوێت بە تەواوی لێی ڕزگاری بێت.
ئەو کچە خێزانەکەی چهند سهدهیهك خاوهنی كۆمپانیایهكی بهرههمه كیمیاییهكان بوون و دواجار سەروەتێکی زۆری بۆ ماوەتەوە..
ئینگلهۆرن لە نەمسا دەژی، لهو وڵاته باج لەسەر میرات نییە، باشترین سیناریۆی بۆ ئەو ئەوەیە کە باجی میراتهكه بدات به حكومهت.
سامانی بنەماڵەی ئینگلهۆرن، لە دامەزراندنی کۆمپانیای کیمیایی BASF لەلایەن فرێدریک ئینگلهۆرن لە ساڵی ١٨٦٥ەوە سەرچاوە دەگرێت و سامانی خێزانەکە بە ٤.٢ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ئینگلهۆرن، لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکان جەختی لەوە کردوەتهوه کە نابێت کەس ئەوەندە دەسەڵات و پارەی بێ باجی هەبێت و پارەی میراتیش لەلایەن میراتگرەوە بە ئارەقەی ناوچاوانی دەستی نەکەوتووە و هەر بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی دیموکراسی دابەش بکرێت.
ئینگلهۆرن، وتویهتی: خۆی بە شایستەی ئەو میراتە نازانێت کە هەرگیز ڕۆژێک کاری بۆ نەکردووە بۆ پەیداکرنی ئەو بڕە پارەیە لەو بڕوایە دایە کە پێویستە بە یەکسانی بدرێت بەو کەسانەی کە شایستەن، برێکی زۆریشی وەک باج بە دەوڵەت ببەخشێت.
ئەم ئەو کچەیە کە وەک کوردەواری دەڵێت، لە پڕێک بووە بە کوڕێک، بەڵام ئەو لەو پارە زۆرە بێزارەو دەستبەرداری دەبێت..