هەواڵ- کوردستان
ئەو کچەى لە یانە شەوانەکانى هەولێر پارەى بەسەردا هەڵدەدرا ستۆپى پێدەکرێت..
ئەو کچەى لە یانە شەوانەکانى هەولێر پارەى بەسەردا هەڵدەدرا ستۆپى پێدەکرێت..
ئەو بەردەوام لە یانە شەوانەکان سەماى دەکرد و پارەى بەسەردا هەڵدەدرا و ڤیدیۆکانى بڵاودەکردەوە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی نەشیاو دەردەکەوت و حکومەت هاتە دەنگ..
ڤیدیۆیەک قوڕى کرد بەسەریدا و فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکرا و کۆتایی پێدەهێنرێت..
ئوم لول کچە سەماکەرێکى عێراقییە و ناوى راستەقینەى هەدیل خالیدە و لە یانە شەوانەکاندا سەما دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کەسێکى چالاکە و بەردەوام ڤیدیۆى سەماکردنەکانى لە یانە شەوانەکان بڵاودەکاتەوە و ملیۆنان بینەرى هەیە..
ئەو کچە پێشتر لەسەر بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیەک کە بە جلى سەربازییەوە دەردەکەوێت و ماچى کەسێک دەکات، دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا..
ئەو کچە عێراقییە لە تیکتۆک بەردەوام لایڤ دەکاتەوە و لەسەر هەڵسوکەوتەکانى شەقامى عێراقى توڕەکردوە و هەمووان دژى دەوەستنەوە..
هەرچەندە ئەم کچە ماوەیەکى زۆرە بەوشێوەیە دەردەکەوێت، بەڵام دواجار لەسەر لایڤێکى تیکتۆک فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو، ئەوەش دواى ئەوەى لەگەڵ کەسێک بە ناوى محەمەد خەڵەف کە ناسراوە بە فرانکۆ دەرکەوت و وشەى نەشیاویان بەکاردەهێنا..
لایڤەکەى ئوم لول و فرانکۆ کاردانەوەى گەورەى بەدواى خۆیدا هێنا و عێراقییەکانى بە تەواوى توڕەکرد، هەر بۆیە دادگاى کەرخ بە تۆمەتى ئەنجامدانى کارى ناشایستە و پێشێلکردنى ئاداب و ئەخلاقى گشتی، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردن.
ئەمە یەکەم کەس نییە کە لەسەر ئەو کارانە دەستگیردەکرێت، بەڵکو هەڵمەتێکى فراوانە و چەندین کەس دەگرێتەوە و هەرکەسێک دژى بنەما کلتورى و ئادابە گشتییەکان بجوڵێتەوە دەستگیردەکرێت..