هەواڵ- کوردستان
دواى حەلبوسى دادگاى فیدڕاڵى بەرۆکى مەسرور بارزانى و ئاواتى شێخ جەناب دەگرێت..
دواى حەلبوسى دادگاى فیدڕاڵى بەرۆکى مەسرور بارزانى و ئاواتى شێخ جەناب دەگرێت..
لە بەغداوە جوڵەیەک دەستى پێکرد و رەنگە خۆشگوزەرانى بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەدى بێنێت..
٩ کەس بە کۆمڵێک فایل و نوسراوەوە خۆیان بە دادگاى فیدڕاڵیدا کرد و داواێکیان بۆ سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرى دارایی دانا..
دادگاى فیدڕاڵى سکاڵاکەى قبوڵکرد و بڕیار لەسەر مەسرور بارزانى و ئاوات شێخ جەناب دەدات..
نۆ فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایان لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆماركردووە، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی دادبینی لەسەر سكاڵای ئەم فەرمانبەرانە بەڕێوەدەبات.
سكاڵاكارەكان بریتین لە هەریەكە لە (ئەژی بەرزان عارف- محەمەد حسێن كەریم- خەبات لەتیف عارف- نەجمەدین محەمەد ساڵح- دلاوەر عەلی محەمەد- ئاوات ئازاد محەمەد تاڵ- دڵشاد محەمەد ئەمین- سامان عەلی ساڵح- رێبوار باهیر ئەحمەد).
ئەم كەسانە لە سكاڵاكەیاندا داوا لە دادگای فیدراڵی دەكەن هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانو وەزیری دارایی هەرێم پابەند بكات بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتو كەرتی گشتی ژمارە (22)ی ساڵی 2008ی هەمواركراوی فیدراڵی، بەتایبەتی ماددەكانی (6-7-8-9)ی یاساكە.
لەبەشێكی تری سكاڵاكەدا، ئەم فەرمانبەران داوا لە دادگای فیدراڵی دەكەن بڕیارو رێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانو وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران هەڵبوەشێنێتەوە.
ئێستا ئەو سکاڵاکارانە و تەواوى فەرمانبەران چاوەڕێى هیمەتى دادگاى فیدڕاڵى دەکەن بۆ ئەوەى بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەى راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، بەڵام دیار نییە کە دادگاى فیدڕاڵى، مەسرور بارزانى و ئاواتى شێخ جەنابیش بە دەردى محەمەد حەلوبسى دەبات کە لەسەرۆکى پەرلەمان دوریخستەوە یان بڕیارێکى دیکەى بۆ سەرۆکى حکومەت و وەزیرى دارایی هەرێم دەبێت.