هەواڵ- کوردستان
خاڤیێر دەتوانێت وڵاتەکەی مێسی لە داڕوخان رزگار بکات؟
خاڤیێر دەتوانێت وڵاتەکەی مێسی لە داڕوخان رزگار بکات؟
سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەرجەنتینە کە ناوی خاڤیێر میلیە
لە ساڵی 1970 لەدایک بووە
ئەندامی پارتی ئازادیخوازە و سیاسەتێکی لیبڕاڵی هەیە
بەر لەوەی وەک سەرۆک هەڵبژردرێت
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەرجەنیتن بووە
زیاتریش وەک کەسایەتیەکی میدیایی ناسراوە کە لە پرۆگرامەکانیدا مشتومڕی زۆری درووستکردووە
خاڤیێر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی ئەوە دەدا کە خەرجیەکانی حکومەت ناهێڵێت و باجیش لەسەر هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە
بەتایبەت کە ئێستا ئەرجەنتین بەدەست قەیرانی دارای توندەوە دەناڵنێت
هەر بۆیە موشارێکی بە دەستەوە گرتووە و دەڵێت خەرجیە زیادەکان و دەستی گەندەڵکاران دەبڕێت
خاڤیێر بە کردەوەش دەستی کردووە بەو کارە
ئەو لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات 11 وەزارەتی حکومەتەکەی هەڵوەشاندۆتەوە و تەنها 8 وەزارەتی هێشتۆتەوە
بەڵێنیشی داوە کە چاکسازی گەورە لە حکومەتدا بکات و بازاڕی وڵاتەکە ئازاد بکات
هەر بۆیە ئێستا هەموان چاویان لەسەر سەرۆک گەنجەکەی ئەرجەنتینە
کە وڵاتەکەی مێسی و مارادۆنا لە داڕوخان رازگار بکات