هەواڵ- کوردستان
سناپچى و تیکتۆکچییەکانى کورد ستۆپیان پێدەکرێت..
سناپچى
و تیکتۆکچییەکانى کورد ستۆپیان پێدەکرێت..
لیستێک
ناوى تیکتۆکچى ئامادەکراوە و سەرجەمیان دەستگیردەکرێن..
ئیتر ئەوە
نەما کوڕ و کچەکان بە ئارەزوى خۆیان لایڤ بکەنەوە..
ئەوە هەر
شتێک بیانەوێت بیڵێن و بڵاوى بکەنەوە..
ئیتر هەموو
شتێک کۆتایی هات سزاى قورس بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە هێڵە سورەکان دەبەزێنن..
لە هەرێمى
کوردستان ژمارەیەک کەس بۆ دەستکەوتنى پارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت تیکتۆک
دەستدەکەن بە لایڤکردنەوە و لە لایڤەکانیاندا وشەى نەشیاو و هەڵسوکەوتى نەشیاو دەکەن
کە دورە بە ئاداب و دابونەریتەکانى کۆمەڵگەى کوردى..
ڤیدیۆ
و لایڤى ئەو کەسانە هیچ فلتەرێکى لەسەر نییە و هەر کەس بیەوێت دەوتوانێت بیبینێ ئەگەر
کەسە زۆر منداڵیش بێت، ئەوەش داواکارى گشتیی توڕە کردووە و بەپەلە دەستى بەجوڵە
کرد دژى ئەو کەسانەى ڤیدیۆی نەشیاو و قسەى نەشیاو بڵاودەکەنەوە..
محەمەد
رێکانى ئەندامى داواکارى گشتى لە هەرێم نوسراوێکى ئاڕاستەى سەرۆکى داواکارى گشتی
کردووە و تیایدا داوای داگاییكردنی ئەو كەسانە
دەكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێشێلی داونەریتی كۆمەڵگە دەكەن.
لە
نووسراوەكەدا ئەو ئەندامەى داواکارى گشتی دەڵێت، ئەو كەسانە بوونەتە هۆكاری بێڕێزی
و زیادبوونی رووداوە كۆمەڵایەتییەكان و هەڵوەشاندنەوەی خێزان.
لەبارەى
نوسراوەکەوە محەمەد رێکانى بە کۆباسى راگەیاند، پاراستنى خێزان و بەها باڵاکانى کۆمەڵگەى
کوردستان یەکێکە لە ئەرکەکانى داواکارى گشتى، بۆیە سکاڵاى بۆ داواکارى گشتی بەرزرکردووەتەوە
کە رێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە بوونەتە هۆى زیادبوونى رێژەى
تاوان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
هاوکات
سەرچاوەیەک لەناو داواکارى گشتیی بە کۆباسى راگەیاند، لیستێک ئامادەکراوە ناوى هەموو
ئەو کەسانەى تێدایە کە سناپ چات و تیکتۆک بەشێوەیەکى نەشیاو دەردەکەون و ڤیدیۆکانیان
دوورە لە هەموو ئاکارەکانى کۆمەڵگە و ئەو ناوانە دەنێردێت بۆ سەرجەم دادگامى هەرێم
کوردستان بۆ ئەوەى بڕیارى دەستگیرکردنیان بۆ دەربکەن..
ئەو هەنگاوە
دواى ئەوەدێت هەفتەى رابردوو دوو کەسى دیارى ناو تیکتۆک لە یەکێک لە دواى ئەوەى کچێک
دەبەنە یەکێک لە شوقەکانى شارى هەولێر، لە شوقەکەوە بەریدەدەنەوە، ئەوەش زۆرترین
کاردانەوەى بەدواهات و هەر ئەوەش داواکارى گشتیی توڕەکرد و دەستى بە جوڵە کرد بۆ ئەوەى
ستۆپ بەو کەسانە بکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بوونەتە مەترسى لەسەر خێزان و
بەهاکانى کۆمەڵگەى کوردى..